یەکێتی و پارتی بۆ ئەم بابەتە هاودەنگن

0

نوچە-المعلومە

ئاژانسی هەواڵی المعلومە، بە گێڕانەوە لە سەرچاوەیەکی نزیک لە محەممەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق  نوسیویەتی: لە نێوان هاوپەیمانی هێزە عێراقییەکان، پارتی دیموکرات و یەکێتی نیشتمانی کوردستان هاودەنگن.

بە گوێرەی ئەم کۆدەنگییە، ئەم سێ لایەنە رێککەوتوون کە دەنگی متمانە نەدەنە بە کابینەی حکومەتی نوێ، کە بڕیارە محەمەد عەلاوی، سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێردراوی عێراق بە پەرلەمانی بناسێنێت.

کامل الدلیمی، وەک کەسێکی نزیک لە سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دەناسرێتەوە، ڕایگەیاندووە: تا  ئێستا ئەنجومەنی نوێنەران لە لایەن هیچ لایەنێکی سیاسییەوە بانگهێشت نەکراوە تاکو لەبارەی دەنگدان بە کابینەی عەلاوی کۆبوونەوەی نائاسایی پێکبهێنێت.

سەرچاوەکە ئاشکراشی دەکات، کە عەلاوی پرۆفایلی کاندیدەکانی خۆی بۆ وەزارەتەکان ڕەوانەی پەرلەمان نەکردووە.

بە گوتەی الدلی، پێدەچێت فراکسیۆنەکانی پارتی، یەکێتی و هاوپەیمانی هێزە عێراقییەکان دژی پێدانی دەنگی متمانە بە کابینەی عەلاوی بوەستنەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com