هەرێم ئاغا: کورد دوا وەڵام دەداتە عەلاوی

0

شلێر سەعید -هەولێر

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند:  داواكارییەكانی شەقام هەمو ڕەواو دەستورین، ئەگەر حکومەت لانی کەمی جێبەجێبکات گۆڕانکاری گرنگ دروست دەبێت.

نزیکەی پێنج مانگەخۆپیشاندان وێڕای کوژرانی سەدان و برین دارابوونی هەزاران کەس، بەردەوامە. دوای دەستلەکارکێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی، تا ئێستا سەرۆکوەزیرانی راسپێردراو کارەکانی تەواونەکردووە.

هەر بۆ ئەم مەبەستە بڕیارە رۆژی شەممە شاندی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ نوەی مالیکی کۆببێتەوە و دوا وەڵامی کورد بە محەمەد تۆفیق عەللاوی بگەێندرێت.

لە لێدوانێكی تایبەت بەنوچە، هەرێم کەمال ئاغا، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ، سەبارەت بە گرنگی پێداچونەوەی سیاسەتەكانی  كورد وپتەو كردنی پەیوەندییەكانی لە بەغدا ڕایگەیاند: بەردەوام پێویستە كورد بە سیاسەتەكانی خۆی دابچێتەوە لە بەغدا، خاڵی هەرە گرنگی و بەهێز یەكڕیزی كوردە چونكە هەمو ئەو ئامانجانەی ئێمە هەوڵمان بۆی داوە و ئەو مافانەی  كە جێگیربوە لە مافە دەستوریەكانمان لە عێراق، بەیەکڕیزی نەبێت نایەتەدی و هەوڵەكانمان پوچەڵ دەبنەوە،  بۆیە خاڵێكی زۆر گرنگە كورد بتوانێت، یەكڕیزبێ و داوكاری و داخوازییەكانی  نەتەوەكەمان بێنینە دی.

بەرزای هەرێم کەمال ئاغا، بەشێوەی گشتی مافە دەستورییەكانی  كورد جێگیركراوە وكورد لەناو شیعە لەناو سوننە دۆستی هەیە، دواتر دەگەڕێتەوە سەر یەکڕیزی خۆمان کە چۆن بتوانین کاربکەین.

ئایا دەتوانرێت رێ لە بڕیارە تاکلایەنەکانی شیعە لە عیراق بگیرێت؟ هەرێم ئاغا گوتی:  شیعە لەگەڵ شەقام بۆتە دوو تەڕەفی جیاواز، شەقام ناڕەزایی هەیە لەم تەبەقە سیاسیەی ئێستای شیعە، چونكە پێیانوایە نەبوونە مایەی ئارامی و خزمەتگوزاری بۆ خەڵك، دووەم لە بونیادنانی دەوڵەت بە شێوەی گشتی لە عێراق، كە هەموومان پشكمان بەركەوتوە كە نەمانتوانیوە بینای دەوڵەتێكی دیموكراتی بنیاد بنێن، لە كاتێك پشتگیری نێودەوڵەتی هاو پەیمانان و ئەمریكا  هەبوو بەتایبەت لە شەڕی قاعیدەو داعش، بەڵام بەداخەوە عێراق نەیتوانیوە سودی لێ ببینێت.

  محمد تۆفیق عەلاوی، جەخت لەوەدەكاتەوە كە دەبێت كاندیدەكانی حكومەتی نوێی كەسانی تۆكنۆ كرات و سەربەخۆبن. ئایا سەرکەوتوودەبێت؟ هەڵوێستی کورد چییە؟ هەرێم كەمال ئاغا دەڵێت” ئەوە بەشێكی داخوازی شەقامە و پشتگیری لەناو هەندی لە كوتلە گەورەكانی ناو شیعە  وەك ڕەوتی سەدڕ و و فەتح و هەندێ‌ لایەنی سوننە هەیە، عەلاوی پێیوایە، بەم کارە دەتوانێ هەیبەتی دەوڵەت بگەڕێنێتەوە، هەم کاتێکی گونجاوە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەی پێشوەختە”.

ئەو ئەندام پەرلەمانە کوردە دەڵێت: داواكارییەكانی شەقام هەمو ڕەواو دەستورین پێویستە لای کەمیشی بێت جێبەجێبکرێت تا متمانە بۆ حکومەتی عیراق بگەڕێتەوە، دەبینین کە چەند گۆڕانکاری گەورە روودەدات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com