هاوكارییەکانی چین گەیشتە هەولێر

0

نوچە

وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا ژمارەیەك لە شارەزایانی وڵاتی چین سەردانی هەرێمی كوردستان بكەن، ئەمڕۆش هاوكاریی تەندروستی لەو وڵاتەوە گەیشتە هەولێر.

د. سامان بەرزنجی لە پرێس كۆنفرانسێكی هاوبەشدا لەگەڵ كۆنسوڵی گشتیی چین لە هەرێمی كوردستان، رایگەیاند: ئەزموونی چین بۆ ئێمە گرنگە و ئەوان لە روبەڕووبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنادا توانیان سەركەون، بڕیارە لەچەند رۆژی داهاتوودا تیمێكی پسپۆڕی وڵاتی چین بگاتە هەرێمی كوردستان و رێنمایی نوێمان پێبدەن لەبارەی زیاتر روبەڕوبوونەوەی ڤایرۆسەكە.

وەزیری تەندروستی هەرێم دەشڵێت “حكومەتی چین بۆ دووەمجار هاوكاری دەگەیەنێتە هەرێمی كوردستان و لەوچواچێوەیەشدا ئەمڕۆ زیاتر لە هەزار تێستی پشكنینی ڤایرۆسەكەمان وەرگرت، بە سوپاسەوە حكومەتی چین هاوكاری دیكە پێشكەش بەهەرێمی كوردستان دەكات”.

لای خۆیەوە نی روچی، كونسوڵی گشتیی چین لە هەولێر رایگەیاند ”حكومەتی چین بەردەوام دەبێت لە هاوكاریكردنی هەرێمی كوردستان و چەند كۆمپانیایەكی چین بەڵێنیانداوە، ئامێری تایبەت بە ڤایرۆسی كۆرۆنا رەوانەی هەرێمی كوردستان بكەن”. 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com