پەرلەمانتارێک: لامەرکەزیەتی پرسێکی سیاسییە

0

        نەوزاد عەلی-سلێمانی

ئەندامێکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، پارێزگای سلێمانی لە چەند ساڵی ڕابردوودا هاوشێوەی لامەرکەزیەت بووە.

جارێکی دیکە پرسی لامەرکەزیەتی سلێمانی، بووەتەوە پرسی گەرمی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و هەروەها ئەو لیژنە ٩ سییەی کە بۆی پێکهێنرابوو پڕۆژەیەکەیان ئامادەکردووە و چەندین کۆبوونەوەیان ئەنجامداوە، بڕیاریشە دوای تەواوبوونی ڕەوانەی ئەنجومەنی وەزیران و پەرلەمانی کوردستان بکرێت.                         

لە لێدوانێکی تایبەت بەنوچە، سەعید مستەفا هەرکی، پەرلەمانتاری پارتی لە پەرلەمانی کوردستان، سەبارەت بە لامەرکەزیەتی سلێمانی، ڕایگەیاند”لە بەرنامەی کاری کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمدا، زۆر بەڕوونی باسی ئەوەکراوە کە لە ڕووی ئیدارییەوە لامەرکەزیەت بدرێتە پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆیەکان، بەڵام پارێزگایەکی وەک سلێمانی لەچەند ساڵی ڕابردوودا هاوشێوەی لامەرکەزیەت بووە، چونکە هەرچی داهاتی سلێمانییە لە ١٥%ی دەگەڕێتەوە خەزێنەی حکومەتی هەرێم و ئەوەیتری لەژێردەسەڵاتدارانی پارێزگاکەدابووە، کە نەیان توانیوە سودی لێوەربگرن زۆر قورسە بۆ داهاتووش بتوانن سودی لێوەربگرن”.                                                                

هەرکی، دەڵێت”ئەو لامەرکەزیەتەی ئێستا لەپارێزگای سلێمانی مشتومڕی لەسەر دەکرێت پرسی ئیداری نییە، بەڵکو ئەوە پرسێکی سیاسییە و چەند کەسێک لە ناو یەکێتی نیشتمانی کوردستان، دەیانەوێت پارێزگای سلێمانی لەڕووی سیاسی لە هەرێمی کوردستان داببڕن و هاوشێوەی کەرکوک تەسلیمی بەغدای بکەن”.              

سەبارەت بەوەی ئایا لامەرکەزیەتی ئیدارەی و دارایی بۆ پەرێزگای سلێمانی دەتوانێت کێشەی موچەی سلێمانی چارەسەر بکات؟

 پەرلەمانتارەکەی پارتی، گوتی”ئەگەر داهاتی ناوخۆی سلێمانی و خاڵە گومرگییەکانی سلێمانی بەتایبەت مەرزی پەروێزخان و باشماخ، بە پاکی بگەڕێتەوە خەزێنەی حکومەتی هەرێم لە سلێمانی و حکومەت لەوێوە خۆی تەسەڕوفی پێوە بکات، کێشەی موچەی سلێمانی چارەسەر دەبێت”.                                              

ئەو پەرلەمانتارەی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان ئاماژە بەوەشدەکات، داهاتی هەریەکە لە خاڵە گومرگییەکانی پەروێزخان و باشماخ لەپارێزگای سلێمانی، بە دروستی ناگەڕێتەوە خەزێنەی حکومەتی هەرێم و لەژێر هەیمەنەی سەرکردایەتی حزبەکاندایە، نەک لە ژێر هەیمەنەی پارێزگاری سلێمانی.                                                                  

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com