شاندی هەرێم بە پاکێجێک کێشەکان لەگەڵ بەغدا تاوتوێ دەکات

0

ئەسعەد مورادی

بڕیاردەری لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت، شاندی هەرێمی کوردستان ئەمجارە دەیانەوێت بە پاکێجێک کێشەکان لەگەڵ بەغدا چارەسەر بکەن.

حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ماوەی رابردوودا ئامادەیی لەسەر ئەوە نیشاندابوو، کە مەلەفی نەوت رادەستی حکومەتی عێراق بکات و حکومەتی عێراقیش جیا لە نەوتەکە داوای داهاتی ناوخۆی سەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانی کردووە. بۆیە هەرێم دەیەوێت بزانێت لە بری ئەوە بەغدا چەندە بودجە و موچە و شایستە داراییەکان بۆ هەرێمی کوردستان دەنێرێت و تاوەکو ئێستا لەسەر ئەو پرسانە رێکنەکەوتوون.

لە لێداوانێکی تایبەت بە نوچە، ئەحمەد سەفار، بڕیاردەری لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لەبارەی چارەسەر کردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا رایگەیاند: ئەم هەفتەیە شاندی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکاتەوە و ئەمجارە شاندەکە دەیەوێت بە پاکێجێک کێشەکانی نەوت، بودجە، موچە، قەرز و داهاتەکان چارەسەر بکەن و رێککەوتن واژۆبکەن.

بڕیاردەری لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، ئاماژە بەوە دەکات، ئەو رێککەوتنانەی پێشتر لەگەڵ حکومەتەکەی عادل عەبدلمەهدی کراون، دەبێت بخرێنە بەردەم سەرۆکوەزیرانی نوێی عێراق و وەزیری دارایی و وەزارەتی نەوت عێراق کە پێشتر ستافی وەزارەتەکانی دارایی و نەوت ئاگادارن لەنێو گفتوگۆکان بوون، بەڵام ئێستا تەنیا وەزیر گۆڕاون.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com