نوچە-ئاژانسەکان
لە کاتێکدا ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا سنوری ٥ ملیۆن کەستی تێپەڕاندووە ، لە ئێستادا ئەمریکا و وڵاتانی ئەوروپی گیرۆدەی ئەم قەیرانەن، چین سەرکەوتنی بە سەر پەتای کۆرۆنادا ڕاگەیاند.
ئەمڕۆ هەینی،٢٢ی مەی، سەرۆکوەزیرانی چین لە میانی بەشداریکردنی لە رێوڕەسمی کرانەوەی کۆنگرەی نەتەوەیی خەڵك، ڕایگەیاند: چین لە بابەتی بەرەنگاربوونەوەی پەتای کۆرۆنا کۆمەڵێک دەستکەوتی ستراتیژی بووە.
لی کی چانگ، جەختی کردەوە، کە گەلی چین لە قۆناغێکی دژواردا یەکگرتوو بوون و دیوارێکی بڵیندیان لە یەکگرتووەی بنیات ناوە.
بە گوتەی سەرۆکوەزیرانی چین، ژمارەی تووشبووان ڕۆژانە کەم دەبێتەوە وژمارەی چاکبووان تا دێ بەرز دەبێتەوە.