پارتی: هەرێمی کوردستان بەرهەمی 100 ساڵ خەباتە

0

نەوزاد عەلی-سلێمانی

ئەندامێکی سەرکردایەتی پارتی ڕایدەگەیەنێت، ئەوانەی، کە باسی هەڵوەشانەوەی قەوارەی هەرێمی کوردستان دەکەن لە هەموو ڕوویەکەوە نەزانن.       

ماوەیەکە لە سۆشیاڵ میدیا و هەندێک ڕاگەیاندنەوە هەڵمەتێک لەلایەن چەند کەسێکەوە دەستیپێکردووە بەو ئاراستەیەی قەوارەی هەرێمی کوردستان بەلاواز پیشان بدرێت و باس لەهەڵوەشاندنەوەی قەوارەی سیاسی هەرێمی کوردستان دەکەن، ئەمەش بووەتە جێی نیگەرانی حزبە سیاسییە خۆماڵییەکانی هەرێمی کوردستان و جەخت لە پاراستنی قەوارەی سیاسی هەرێمی کوردستان دەکەن. 

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچە، فازیل بەشارەتی، ئەندامی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان، سەبارەت بە پاراستی قەواری هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند”ئەوانەی کە باسی هەڵوەشانەوەی قەوارەی سیاسی هەرێمی کوردستان دەکەن لە هەموو ڕوویەکەوە نەفام و نەزانن، هەروەها  ڕووی نەتەوایەتییەوە هیچ بەهایەکیان تێدا نییە و لە ڕووی یاسایشەوە هیچی لێنازانن، چونکە قەوارەی هەرێمی کوردستان بەرهەمی ١٠٠ ساڵ خەبات، قوربانیدان و خوێنی خەڵکی کوردستانە”.  

ئەو ئەندامەی سەرکردایەتی پارتی دەڵێت “قەوارەی سیاسی هەرێمی کوردستان، قەوارەیەکی بەهێزە و لە ناو دەستووری عێراقدا دانی پێدانراوە، خۆ ئەمە کە پری جووتیار نییە بەهار بیکاتەوە و پایز تێکی بدات، بۆیە شتیوا نییە و با خۆمان ئەوەنە بەلاواز نەزانین”.  

بەشارەتی، جەختیشیکردەوە و گوتی”بە بڕوای من ئەم بابەتە قابیلی شلۆڤە و باسکردنیش نییە لەسەر قسەی کەسانێکی نەزان، نەفام و داڕووخاو کە باس لە هەڵوەشاندنەوەی قەوارەی سیاسی هەرێمی کوردستان بکەن و ئێمەش بکەوینە هەلیکە سەما”.    

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com