دوکاندارێکی تر کوژرا

0

نەوزاد عەلی-سلێمانی

گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان رایدەگەیەنێت، لە ناو بازاڕی كەلار تەقە لە دوكاندارێك كرا و گیانی لەدەستدا، پۆلیس دەستیکردووە بەگەڕان بەدوای بکوژەکان.                                                                                                

لە لێدوانێکی تایبەت بەنوچە، موقەدەمی مافپەروەر عەلی جەمال قدوری، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان، ڕایگەیاند”نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە٣٠-٦-٢٠٢٠ لە ناو بازاڕی قەزای كەلار لەلایەن دوو كەسەوە تەقەلە دوكاندارێك كراوە، دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە  بەداخەوە دوكاندارەكە گیانی لەدەستداوە”.      

گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ئاماژە بەوەدەکات، ئەو كەسەی کە كوژراوە ناوی (هەردی جەمال قادر) لە دایکبووی (١٩٩١) ە و دوكانی بەرگدوریی هەبووە.                                                                 

هەروەها گوتیشی”لەئێستادا تەرمی ناوبراو ڕەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلار کراوە، پۆلیس دەستی بەلێکۆڵینەوە کردوە و گەڕان بەدوای تۆمەتباراندا”.                                                                   

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com