وەزارەتی پەروەردە رونکردنەوە لەبارەتی تاقیکردنەوەکانی پۆلی ١٢ دەدات

0

نوچەنێت

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم ی کوردستان، رونکردنەوە لەبارەی تاقیکردنەوەکانی پۆلی ١٢ی بنەڕەتی دەدات.

دەقی راگەیەندراوەكە:..

دوێنێ شەو ۳۰ ی ٦ی ۲۰۲۰، هەندێک پەیج نوسراوێکی شێوێندراو و تەزویریان بەناوی وەزارەتمان بڵاوکردەوە سەبارەت بە دواخستنی تاقیکردنەوە گشتییەکانی قۆناغی ۱۲ ی ئامادەیی ، بەهەموو لایەک رادەگەیەنین ئەو نووسراوە راست نییە، داواکارین مامۆستایان و  قوتابیان و خوێندکاران و خانەوادەکانیان هەواڵ و بریارەکانی وەزارەت لە کەناڵە میدیاییە فەرمیەکانی وەزارەت وەربگرن کە بریتین لە کەناڵی ئاسمانی پەروەردەیی و وێب سایتی وەزارەت و چەناڵی فەرمی وەزارەت لە ڤایبەر و پەیجی فەرمی وەزارەت لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک کە ناسێنراوە لەلایەن کۆمپانیای فەیسبووک. دەربارەی ئەو پەیج و ئەکاونتە فەیکانەش کە هەواڵی نادروست بڵاودەکەنەوە و کاریگەری خراپ لەسەر دەروونی قوتابیان دادەنێن لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار هەماهەنگیمان هەیە بۆ رووبەرووکردنەوەیان بە دادگاکان.

بەڕێوبەرایەتی گشتی ئەزمونەکان ـ وەزارەتی پەروەردە

۱ ی ۷ ی ۲۰۲۰

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com