لە یەک ڕۆژدا، ٦٩ هەزار حاڵەتی توشبوون تۆمار کرا

0

نوچە-ڕۆیتەرز

ئەمریکا کە لە ڕووی ڕێژەی توشبووان بە ڤایرۆستی کۆرۆنا لە ئاستی جیهاندا پلەی یەکەمی هەیە، ڕۆژی ڕابردوو(١٠ی جولای)ژمارەی پێوانەیی تۆمار کرد.

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز لە سەر زاری بەرپرسانی تەندروستی ئەمریکاوە ڕایگەیاند: تەنها لە یەک ڕۆژی ڕابردوودا، ٦٩ هەزار حاڵەتی توشبوون لەم وڵاتە تۆمار کراوە.

هەروەها بە گوێرەی ڕاپۆرتەکەی ئاژانسی ڕۆیتەرز، ژمارەی ئە وکەسانەی کە بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لە دەست داوە گەیشتۆتە ١٣٦ هەزار و ٦٧١ کەس.

ئەمریکا بە بوونی ٣ ملیۆن و ٢٩٢ هەزار تووشبوو، پلەی یەکەمی لە ئاستی جیهاندا تۆمار کردووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com