ژمارەی توشبوانی کۆرۆنا گەیشتە نزیک سێ هەزارکەس

0

نوچەنێت

وەزارەتی تەندروستی عێراق بڵاویکردەوە،  ئاماری  ٢٤ کاتژمێری رابردووی دۆخی کۆرۆنای راگەیاند، ٢هەزار و ٩٦٣کەسی دیکە توشی پەتای کۆرۆنا بوون.

لە ئامارە نوێکەی وەزارەتی تەندروستی عیراقدا هاتووە: دوو هەزار و ٩٦٣ کەس لە عێراق تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، دوو هەزار و ٨٥ کەس چارەسەرکراون و ٦٨ توشبووی کۆرۆناش گیانیان لەدەستداوە.

ژمارەی تووشبوانی پەتای کۆرۆنا لە عێراق بۆ، ١٢١ هەزار و ٢٦٣ کەس بەرزبووەوە و ژمارەی ئەو کەسانەشی چاکبوونەتەوە ٨٥ هەزار و ٥٤٦ کەسن.

هەروەها کۆی گشتی ئەو کەسانەی بەهۆی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە گەیشتە چوار هەزار و ٦٧١ کەسە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com