نێچیرڤان بارزانی سێ پەیام بۆ سەرکردە باڵاکانی یەکێتی دەنێرێت

0

نوچەنێت

سەرۆکی هەرێمی کوردستان، سێ پەیام بۆ بەرپرسانی باڵای یەکێتی دەنێرێت و هیوا دەخوازێت رۆڵیان لە تەبایی و سەقامگیری بۆ کوردستان هەبێت.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سێ پەیام ئاراستەی هاوسەرۆکانی یەکێتی، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندیی یەكێتی نیشتمانیی كوردستان دەنێرێت. پیرۆزبایی جەژنیان لێدەکات و هیوا دەخوازێت ئەو جەژنە تەبایی و سەقامگیریی زیاتر بۆ کوردستان لەگەڵ خۆی بهێنێت. 

دەقی پەیامەکەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ کۆسرەت رەسوڵ:

 بەڕێز کۆسرەت رەسوڵ، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای سیاسیی و بەرژەوەندیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان سڵاو رێز  بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە، بە گەرمی پیرۆزبایی لە جەنابتان و خانەوادە بەڕێزەكەتان دەكەم، هیوادارم جەژن ببێتە مایەی خێرو خۆشی بۆ هەموو لایەك و ئارامی، تەبایی و سەقامگیری زیاتر بۆ كوردستان لەگەڵ خۆیدا بهێنێت، جەژن و بۆنەكانی داهاتووشمان لە بارو كەشێكی باشتردا بكەینەوە. 

دەقی پەیامەکەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ بافڵ تاڵەبانی:

 بەڕێز بافڵ تاڵەبانی  ھاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان  سڵاو رێز  بەبۆنەی ھاتنەوەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە، بەگەرمی پیرۆزبایی لەجەنابتان و خانەوادەبەڕێزەكەتان، ئەندام و لایەنگرانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەكەم، ھیوادارم جەژن ببێتە مایەی خێرو خۆشی بۆ ھەموولایەك و ئارامی، تەبایی و سەقامگیریی زیاتر بۆ كوردستان لەگەڵ خۆیدا بھێنێت، جەژن و بۆنەكانی داھاتووشمان لەبارو كەشێكی باشتردا بكەینەوە . ھەرشادو سەركەوتووبن  نێچیرڤان بارزانی.

 دەقی پەیامەکەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ لاهور شێخ جەنگی:

 بەڕێز لاھور شێخ جەنگی، ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سڵاو رێزبەبۆنەی ھاتنەوەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە ، بەگەرمی پیرۆزبایی لەجەنابتان و خانەوادەبەڕێزەکەتان ، ئەندام و لایەنگرانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکەم ، ھیوادارم جەژن ببێتە مایەی خێرو خۆشی بۆ ھەموولایەک و ئارامی ، تەبایی و سەقامگیریی زیاتر بۆ کوردستان لەگەڵ خۆیدا بھێنێت ، جەژن و بۆنەکانی داھاتووشمان لەبارو کەشێکی باشتردا بکەینەوە .

 ھەرشادو سەرکەوتووبن نێچیرڤان بارزانی

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com