مالیکی هۆشداری دەدات

0

نوچە-ئاژانسەکان

نوری مالیکی، سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق و سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، لەبارەی هەوڵەکان بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان هۆشداری دەدات.

نوری مالیکی، ئەمڕۆ شەممە ١ی ئاگۆست، لە تویتێکدا نووسی: هیچ لایەنێکی دەسەڵاتی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی نییە مەگەر ئەوەی، کە خودی پەرلەمان ڕەزامەندی لەسەر بێت.

بە گوتەی مالیکی، هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان دوو قۆناغە، قۆناغی یەکەم ئەو دامەزراوانەن، کە داوای هەڵوەشانەوەی پەرلەمان دەکەن، قۆناغی دووەم، ئەو دامەزراوەیە، کە دەسەڵاتی هەڵوەشانەوەی هەیە، کە بێ گومان لە ئەستۆی خودی پەرلەمانە.

بە گوێرەی تویتەکەی مالیکی، سەرۆک وەزیران و سەرۆک کۆمار تەنها بۆیان هەیە داوای هەڵوەشانەوە بکەن و بڕیاری کۆتایی بە خودی پەرلەمانە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com