نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ نوێنەری وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا کۆبووەوە

0

نوچە

ئەمڕۆ (چوارشەممە 16-9-2020)، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ کونسوڵ و نوێنەری وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا کۆبووە و رایگەیاند، هه‌رێمى كوردستان وه‌ك هه‌ميشه‌ به‌ فاكته‌رێكى سه‌قامگيرى له‌ عێراق و ناوچه‌كه‌دا ده‌مێنێتـه‌وه‌ و خوازيارى بره‌ودانه‌‌ به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ له‌سه‌ر بنه‌ماى ڕێزگرتن و به‌رژه‌وه‌نديى هاوبه‌ش.

بەگوێرەی راگەیێندراوی کۆبوونەوەکە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەکەدا رایگەیاند، “په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ كۆمارى ئيسلاميى ئێران و كۆمارى توركيا باشن و قه‌باره‌يه‌كى گه‌وره‌ى ئاڵوگۆڕى بازرگانى و چالاكيى ئابوورى له‌گه‌ڵياندا هه‌يه”.

لە کۆبوونەوەکەدا باس لە دۆخی هەرێمی کوردستان و پەیوەندییەکانی لەگەڵ عێراق، ڤایرۆسی کۆرۆنا و مەترسییەکانی داعش کرا.

هاوکات سەرۆکی هەرێمی کوردستان سوپاسی وڵاتانى يه‌كێتيى ئه‌ورووپای کرد، کە لە چوارچێوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیدا پشتگیرییان لە عێراق و هەرێمی کوردستان کردووە و یارمەتی مرۆییان پێشکەش به‌ ئاواره‌ و په‌نابه‌ران له‌ كەمپه‌كانى هه‌رێمى كوردستان کردووە.

هاوکات نێچیرڤان بارزانی، پشتگیریی خۆی بۆ حکومەتی مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق دەربڕی و جەختی لەوە کردەوە کە دەیانەوێت کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا بە تەواوی لەسەر بنەمای دەستوور چارەسەر ببن کە ماف و شایستەکانی هەرێمی کوردستان دەستەبەر بکرێن.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا ئاماژەی بە مەترسییەکانی سەرهەڵدانەوەی داعش دا و جەختی لەوە کردەوە کە عێراق و هەرێمی کوردستان لەو بارەیەوە پێویستیان بە پشتگیریی بەردەوامی نێودەوڵەتییە. هەروەها جەختی لە هاوئاهەنگیی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق کردەوە بەتایبەتی لە ناوچەکانی سنووری ماددەی 140ـدا.

لەلای خۆیشیانەوە كونسوڵ و نوێنه‌رانى وڵاتانى يه‌كێتيى ئه‌ورووپا دووپاتيان كرده‌وه‌ كه‌ وڵاته‌كانيان به‌ بايه‌خه‌وه‌ له‌ په‌يوه‌ندييه‌كانيان له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com