دەنگۆی داخستنی مۆزەخانەی عەبدولكەریم قاسم لەبەغدا رەتدەكرێتەوە

0

(نوچەنێت)
دوای ئەوەی ماوەیەكە دەنگۆی داخستنی مۆزەخانەی عەبدولكەریم قاسم سەرۆكی پێشووتری عێراق لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوبۆتەوە، ئێستا ئەو دەنگۆیانە لەلایەن وەزارەتی رۆشنبیری عێراقی رەتدەكرێتەوەو وەزیریش دەڵێ “هیچ نیەتێك لەئارادانیە كە ئەو مۆزەخانەیە دابخرێت”.
لە راگەیانراوێكدا كە دوێنێ چوارشەممە بڵاوكرایەوە وەزارەتی رۆشنبیری و شوێنەواری عێراق جەخت لەوە دەكاتەوە كە “پێچەوانەی ئەو دەنگۆیانەی كە بۆ داخرانی ئەو مۆزەخانەیە هەیە، ئێمە وەك وەزارەت لە پلانماندایە كە گرنگی زیاتر بەو مۆزەخانەیە بدەین و بەرەوپیشتری ببەین”.
مۆزەخانەی ناوبراو پێنج ساڵ لەمەوبەر لە خانەی (خەلیل پاشای كلتوور)ی لەبەغدا كراوەتەوە و یەكێكە لەو مۆزەخانە تایبەت و نموونەییانەی كە تا ئێستا عێراق لەناو ئەو پێنج مۆزەخانەیەی كە هەیەتی بەخۆوەی نەبینیوە.
مۆزەخانەكە لە پێنج هۆڵی جیاجیا پێكهاتووە، كە لەیەكێك لەو هۆڵانەدا كەلوپەل و جلوبەرگە تایبەتەكانی ناوبراوی لێدانراوە، لەهۆڵەكانی تریش هەریەكەی تایبەت بە شتێك كراون لەوانەش بەڵگەنامە تایبەتەكان و دیاری و چەك و ئەرشیف و شتی تر كە لەو سەردەمە ناوبراو لە ژیانی رۆژانەی خۆیدا بەكاریهێناون.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com