نوچه‌نێت
بڕیاره په‌رله‌مانى كوردستان رۆژى سێشه‌مى داهاتوو بۆ بابه‌تى بودجه و مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران كۆ ببێته‌وه.
ئه‌مڕۆ ماڵپه‌ڕى په‌رله‌مانى كوردستان له بانگهێشتێك كه ئاراسته‌ى سه‌رجه‌م په‌رله‌مانتارانى كردووه، داوا ده‌كات كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له رۆژى سێشه‌مى داهاتوو به‌ڕێوه بچێ. په‌رله‌مانتاران لێدوانیان داوه و گوتوویانه بابه‌تى كۆبوونه‌وه‌كه بۆ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و پرسى بودجه ده‌بێت كه له ئه‌نجامى یاسا نوێكه‌ى عێراقه‌وه بڕدراوه.
ده‌قى بانگهێشته‌كه‌ى په‌رله‌مان:
بانگهێشت بۆ/ گشت ئه‌ندامه به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان
پشت به‌ستن به‌حوكمی بڕگه‌ی (سێیه‌م) له‌مادده‌ی (18)ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، بڕیارماندا بانگهێشتی گشت ئه‌ندامه به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مان بكه‌ین بۆ دانیشتنی ژماره (10)ی ئاسایی خولی پایزه‌ی ساڵی دووه‌م له‌خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، له‌كاتژمێر (11)ی پێشنیوه‌رۆی ڕۆژی سێشه‌ممه رێكه‌وتی 2020/11/17، تكایه له‌كاتی دیاریكراودا ئاماده‌بن.
له‌گه‌ڵ رێزدا..
د.رێواز فایق حسێن