لە نەجەف رێگەیەكی وشكانی بۆ حەجكردن دروستدەكرێت

0

(نوچەنێت)

بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەكان  لە پارێزگای نەجەف قۆناغی یەکەمی پڕۆژەی دروستکردنی رێگای وشکانی حەج دەستیپێکرد، کە پارێزگاکە دەبەستێتەوە بە سعودیەوە. 

لوئەی یاسری پارێزگاری نەجەف ئەمڕۆ سێشەممە بە رۆژنامەی سەباحی فەرمی راگەیاند “پڕۆژەکە دروستکردنی شەقامێک بەدرێژایی 239 کیلۆمەتر لەخۆدەگرێت، لەگەڵ بنیاتنانی دەروازەی سنوری و ناوچەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەنێوان عێراق و سعودیە”. 

وتیشی “پڕۆژەکە کاریگەری ئابوری ئەرێنی دەبێت بۆ سەر کەرتی بازرگانی و پیشەسازی و کشتوکاڵی و نیشتەجێبوون و دەبێتە هۆی بوژانەوەی ئەو گوندانەی دەکەونە سەر رێگاکە”. 

دەستکردن بەو پڕۆژەیە لەکاتێکدایە، لەچەند هەفتەی رابردوودا دوای سێ دەیە لە داخستنی، دەروازەی سنوری عەرعەر لەنێوان عێراق و سعودیە بەفەرمی کرایەوە، بەوەش پەیوەندییەکانی ڕیاز و بەغدا پێینایە قۆناغێکی نوێوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com